بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعرەجی تاوتوێی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا کە تایبەتە بە چەکداماڵینی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی و دوورخستنەوەیان لە هەرێمی کوردستان.
ئێران 19 ی ئەیلولی وەک دوا وادەی ئەو پرۆسەیە دیاری کردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە هیچ شێوازێک وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە بە باڵیۆزی ئێرانی ڕاگەیاندبوو کە هەولێر پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان بەغدا و تارانە./.