بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بافڵ تاڵەبانی ڕۆژی دووشەممە لە شاری تاران لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بەغداوە نییە.
تاڵەبانی پێشتر لە گەڵ محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووە./.