بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەمادە وتی کە تاوانی داگیرکاران و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ئەوان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا وایکردووە کە خۆڕاگری بەهێزتر و جیدیتر بێت و ئەمەش سووتەمەنی خۆڕاگرییە لە دژی زایۆنیستەکان.
ناوبراو وتی: داگیرکاران دەیانەوێت هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئاسایی بکەنەوە تا بە لای فەڵەستینییەکانەوە گرنگ نەبێت.
حەمادە وتی: بەڵام هەوڵەکانی داگیرکارانی زایۆنیست بێهۆیە و سوودی نابێت، لە بەر ئەوەی کە گەلی فەڵەستین بە هەستیارییەوە وەڵامی ئەوە دەدەنەوە کە لە مزگەوتی ئەقسا ڕوو دەدات.
وتەبێژی حەماس وتی: تاوانی داگیرکارانی زایۆنیست لە دژی مزگەوتی ئەقسا نابێتە هۆی لاوازبوون لە بەرامبەر ئەو ڕژێمە، بەڵکوو ورە و ئیرادەی خۆڕاگری بەهێزتر دەکات.
وتیشی کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی هەوڵی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا دەدات بەڵام بە ووشیاری فەڵەستینییەکان ئەم پیلانە لە گۆڕ دەنرێت./.