بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، سوپاسی مەسعود بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکارانی ئێرانی و جەختی لە سەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەر دوو لا تاوتوێ کرا./.