بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن سعوود عەنزی باڵیۆزی نوێی سعوودیە لە تاران، ڕۆژی یەک شەممە 10 ی ئەیلولی 2023، نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی ڕادەستی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
لە ڕۆژانی ڕابردووش عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی نوێی ئێران لە سعوودیە گەیشتە ڕیاز.
ئێران و سعوودیە ئەمساڵ بە نێوەندگێڕی چین، پەیوەندییەکانیان پاش ساڵانێک ئاساییکردەوە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە پێشتر سەردانی ڕیاز و تارانیان کردووە./.