بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانی بەریتانیایی فریاکەوتنی جادەیی RAC ڕایگەیاندووە: کۆئەژمارە نوێیەکان ئاشکرای دەکات شۆفێرانی بەریتانی ڕووبەڕووی زۆرترین نرخی بەنزین بوونەتەوە لە دوو دەیەی ڕابردوودا و بە تایبەت لە مانگی ئەگەوستی ئەوساڵدا.
لەسەر ڕاگەیاندنی ئەو کۆمپانیە، زیادبوونی 7 پێنس بۆ هەر لیتر بەنزین لە مانگی ئەگوستدا وەکوو پێنجمین زیادبوونی گەوەری مانگانەی نرخی بەنزین لە 23 ساڵی ڕابردوو دێتە ئەژمار.
کۆمپانی RAC، هۆکاری زیادبوونی نرخی بەنزینی لە شۆێنی فڕۆشتنی سووتەمەنییەکاندا، زیادبوونی نرخی نەوتی ڕاگەیاند کەوا لە سەرەتاکانی مانگی ئەگوست بەملاوە نزیکەی 12 دولار بۆ هەر بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 88 دۆلار بۆ هەر بەرمیل.
ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ زیادبوونی 4 پۆندی و ڕەنگە زۆرتریش بۆ هەر باک بەنزین وەکوو ڕووداوێکی شۆکهێنەرە بۆ شۆفێرەکان و ئەوانەی کە کاریان بە کەڵکوەرگرتن لە سووتەمەنی دەڕۆاتە پێش.