بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا ڕۆژی یەک شەممە 10 ی ئەیلولی 2023 دەیان تەنکەر نەوتی دزراوی سوریایان بۆ عێراق گواستەوە.
هێزەکانی ئەمریکا بە نایاسایی چەندین ناوچەی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە پاریزگاکانی دێرەزور، حەسەکە و ڕققە داگیرکردووە کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەکانی نەوت و غاز.
حكومەتی سوریا بەردەوام ڕایگەیاندووە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی ئەم وڵاتە داگیرکارییە و بە ئامانجی دزینی سەرچاوە سرووشتییەکانە.
ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچە داگیرکراوەکان کەڵک لە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات وەردەگرێت./.