بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهرام عەینوڵڵاهی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەدا 40 ی کەرەستە پزیشکییەکانیش لە ناوخۆوە بەرهەم دێنێت و دەرفەتی هەناردەی ئەو کەرەستانەش بۆ عێراق بوونی هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە سنوری هاوبەشی ئێران و عێراق، وتی: لە بواری تەندرووستی بە تایبەت نەخۆشییە ڕاگوێزەکان، دەرفەتی هاوکاری باش لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هەیە.
عەینوڵڵاهی ڕایگەیاند کە هاوکاری نێوان زانکۆکانی ئێران و عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندکار لە نێوان زانکۆکاندا دەتوانێت بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی کە لێژنەیەکی هاوبەشی تەندرووستی لە نێوان ئێران و عێراق پێکهێنراوە و کۆبوونەوەکانی بەردەوام بەڕێوە دەچێت و ئەم لێژنەیە بەرنامەی هاوکارییەکانی یەک ساڵی داهاتووی هەر دوو وڵات دیاری دەکات./.