جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

جەمال بابان، ئاوێنەی ئەدەب‌ و مێژوو / خەلیل عەبدوڵڵا

جام کوردی - جەمال بابان كەسایەتیی گەورەی كولتووری‌ و مێژوویی كوردستان، لە بوارەكانی ڕۆشنبیری‌ و مێژوویی‌ و كارگێڕی خزمەتی زۆری پێشكەش بەگەل‌ و نیشتمانەكەی كردووە‌ و خاوەنی خەرمانێك  بەرهەمی نووسراو و چاپكراوە، خزمەتەكانی بە شانازییەوە لە لاپەڕە درەوشاوەكانی مێژووی كوردستاندا تۆمار دەكرین.

ئه‌یلول 8, 2023
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال كوڕی عەبدولقادر كوڕی عەزمی بەگ كوڕی مستەفا بەگ كوڕی سلێمان پاشا كوڕی ئەوڕەحمان پاشای بابان، ناوی تەواوی ئەم كەسایەتییە گەورەیەیە‌ و بە جەمال بابان ناسراوە.

ساڵی 1927 لە شاری سلێمانی لە دایكبووە، لە ئامێزی خێزانێكی ناودار‌ و رووناكبیردا پەروەردە بووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی‌ و ناوەندی‌ و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بۆ خوێندنی زانكۆ رووی كردۆتە شاری بەغدا‌ و ساڵی 1946 لە كۆلیجی ماف  وەرگیراوە‌ و ساڵی 1950 بە سەركەوتوویی تەواویكردووە‌ و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە مافدا وەرگرتووە.

جەمال بابان، هەر لە سەرەتای ژیانی گەنجییەوە بایەخی بە ئەدەب بەگشتی‌ و چیرۆك بە تایبەتی داوە، دواتر بایەخی بە نووسینی بابەتی مێژوویی داوە‌ و چەندین كتێبی ناوازەی ئەدەبی‌ و مێژوویی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كردووە.

ساڵی 1957 یەكەم بەرهەمی ئەدەبی بەناوی ( خانزاد) بڵاوكردۆتەوە كە چیرۆك بووە،

دواتر چەندین بەرهەمی دیكەی ئەدەبی بڵاوكردۆتەوە لەوانە: (پەڵە هەورێكی چڵكن، سەی كەڵەك، مامە یارە، خەڕەكە شكاوەكە، ترش‌ و شیرینی خاڵە رەجەب، قسەی نەستەقی پێشینان)‌ و چەندانی تر.

مامۆستا جەمال بابان بایەخی بە بواری مێژووش داوە‌ و خاوەنی چەندین كتێبی ناوازەی مێژووییە، لەوانە: (سلێمانی شارە گەشاوەكەم- چوار بەرگ، یاداشتنامەی ژیانم، گەشتێ‌ بە ناخی تەمەندا، بابان لە مێژوودا‌ و گەورە پیاوانی بابان، هەندێك داوەریی بەناوبانگ. )

مامۆستا جەمال بە زمانی عەرەبیش بابەتی مێژوویی نووسیوە‌ و خاوەنی چەند كتێبێكی بەنرخە، لەوانە: (اعلام الكرد- دوو بەرگ، اصول اسماء المدن والمواقع العراقیە- سێ‌  بەرگ، بابان فی التاریخ و مشاهیر البابانیین، واقع كركوك. )

لە بواری كارگێڕیشدا خزمەتی كردووە چەندین پۆستی جیا جیای وەرگرتووە لەوانە: (بەڕێوەبەری ناحیە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆكی شارەوانی، ئەمینداری گشتیی كۆڕی زانیاری كورد، بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری‌و بڵاوكردنەوەی كوردی. )

مامۆستا جەمال بابان، نووسەر‌ و رووناكبیرێكی مەزن‌ و بە توانا بووە، هەر بۆیەش ساڵی 1970 بە یەكەم سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد هەڵبژێردراوە.

مامۆستا جەمال  بابان بایەخی بە دامەزراندنی یانە‌ و سەنتەری رۆشنبیری داوە، لەوانە: (یانەی رۆشنبیری سەڵاحەدین لە بەغدا، سەنتەری رۆشنبیری بابان لە سلێمانی. )

بەحوكمی ئەوەی مامۆستا جەمال دەرچووی كۆلیجی ماف بووە، لە دوای خانەنشیبوونی لە ساڵی 1976 كاری پارێزەری كردووە، پارێزەرێكی زیرەك‌ و بە توانا بووە‌ و تا ساڵی 2015 بەردەوام بووە لە كاری پارێزەری.

مامۆستا جەمال لە زۆربەی رۆژنامە‌ و گۆڤارە كوردی‌ و عەرەبییەكان وتاری نووسیوە‌ و خاوەن ئیمتیاز‌ و سەرنووسەر‌ و بەڕێوەبەری نووسینی چەند گۆڤارێك بووە، لەوانە : (بەیان، گۆڤاری سلێمانی شارەوانیی سلێمانی، گۆڤاری بابان. )

دوای خزمەتێكی زۆر بە كایەكانی رۆشنبیری‌ و مێژوویی كوردستان، شەوی7 لە سەر 8ی ئەیلولی 2023، مامۆستا جەمال بابان لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی‌ کرد و لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاكی نیشتمان سپێردرا.

دروودی رێز‌ و وەفا‌ و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی مامۆستا جەمال بابان، ئەو پیاوەی لە زۆر كایە‌ و بواری ئەدەبی‌ و مێژووییدا خزمەتی زۆری كرد‌ و لە دەروازەیەكی زێڕینەوە دەچێتە ناو مێژووی كوردستانەوە.

Previous Post

کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی «روضة الصفا» لەشاری جوانڕۆ بەڕێوە چوو

Next Post

هۆشداری ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بۆ بایدن و بن سەلمان: ڕێگە مەدەن نتانیاهۆ وەکوو دوو گەمژە بتانبینێت

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
هۆشداری ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بۆ بایدن و بن سەلمان: ڕێگە مەدەن نتانیاهۆ وەکوو دوو گەمژە بتانبینێت

هۆشداری ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بۆ بایدن و بن سەلمان: ڕێگە مەدەن نتانیاهۆ وەکوو دوو گەمژە بتانبینێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020