بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی لە گەل و حکومەتی ئێران سوپاسی پێشوازی و میواندری خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی لە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا مەسرور بارزانیش وێڕای سوپاسی باڵیۆزی ئێران، ئیمام حوسێن (ع) ی بە موڵکی هەمووان ناو برد و لەوەی کە خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خزمەتیان بە زیارەتکارانی ئەو ئیمامە گەورەیە کردووە، خۆشحاڵی خۆیی دەربڕی.
هەر دوو لا لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.