تۆماس فریدمەن شارەزای ڕۆژنامەی ئەمریکی “نیۆیۆرک تایمز” ڕۆژی ڕابردوو بەرواری 5ی سێبتەمبێر گوتارنامەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تێدا داوای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودی کردووە، تا ئەو کاتەی کە بنیامین نتانیاهۆ لەسەر مەڵبەندی داگیرکراوی فەلەستین دەسەڵاتدارە، نابێت لەبارەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تێل ئەڤیڤ و ڕیاز ڕێکبکەون.
بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ئینتێرنێتی میدیای “ئای 24” فریدن مەن بۆ “جۆ بایدن” سەروکۆماری ئەمریکا و “بن سەلمان” جێنشینی پاشای سعوودییەی وەکوو بەردەنگ نووسیویەتی: قەت ئیزن مەدەن کە نتانیاهۆ ئێوە وەکوو دوو گەمژەی بەسوود بۆ خۆی، ببینێت، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بۆ ڕیاز لە گەڵ “دەوڵەتی غەیر ئاسایی ئیسرائیل” لە هەر دۆخ و حاڵێکدا، مومکین نییە.
ئەو شارەزا ئەمریکییە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە نتانیاهۆ وێڕای ئەو پێشنیارە سەیر و سەمەرەی کە “دەسەڵات و دەسڕۆیی دام و دەزگای دادی ئیسرایل زۆر لاواز دەکاتەوە”، هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان خۆیان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ئەدات و دەیەوێت لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیش ڕێک بکەوێت.
فریدمەن لە درێژەدا نووسیویەتی: سەروکۆماری ئیسرائیل لە ڕێگای ئەو ڕێککەوەنەوە، دەیەوێت هەموو پارە و خەرجی ئاشتی کردن لە لایەن عەرەبستان سعوودیەوە پەرداخ بکرێت و جو بایدێنیش پیرۆز ڕایبگەینێت. ئەو ڕێککەوتنە دەبێ لە لایەن سەروکۆماری ئەمریکا و بن سەلمان بە تەواوەتی ڕەت بکرێتەوە.
ئەو ڕاپۆڕتانە لەبارەی نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی ڕژێمی داگیرکەر لەگەڵ عەرەبستان لە حاڵێدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕۆژنامەی زایۆنیستی “مەعاریۆ” ڕۆژی پێنجشەمە بەرواری 10ی ئەگۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی کە پلەدارەکانی سیاسی تێل ئەڤیڤ، پەیوەندی و لێدوانەکانی نێوان ئەمریکا و عەرەبستان بە کەم دادەنێن و بۆیان نییە بگەنە ئاکامێکی ئەرێنی و ڕاستەقینە و هیچ پێشڕەوتی بەدی ناکەن.