بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید بن عەبدولکەریم خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە وتی: گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی یارمەتیدەری هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم وڵاتە دەبێت و سەقامگیری بۆ سوریا و ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە و دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە.
ناوبراو پابەندبوونی وڵاتەکەیی بە هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان ڕاگەیاند و وتی کە ڕیاز سەرجەم هەوڵەکانی لەم پێناوەدا بەکار دێنێت و لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوو 95 ملیار دۆلاری بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە بەکار هێناوە و 160 وڵاتی جیهان کەڵکیان لەم هاوکارییە داراییانە وەرگرتووە.
خەریجی جەختی لە سەر گرنگی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و وتی: سەقامگیری ناوچەکە بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ وڵاتانی عەرەبی و سعوودیە بە پێی پرۆژەی ئاشتی عەرەبی و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، داوای مسۆگەربوونی ئاشتی (سازشت) دادپەروەرانە و گشتی لە نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل (ڕژێمی زایۆنیستی) دەکات بە شێوازێک کە ئامانجەکانی فەڵەستینییەکان دابین بکات.
ناوبراو وتی کە سعوودیە دەسدرێژی و تاوانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە دژی فەڵەستینییەکان ئیدانە دەکات./.