بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق هرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە هەمەوارە دادییەکان هۆشداریی دایەوە و وتی کە ئیسرائیل تا ئێستا بەم شێوازە نوقمی قەیرانی ناوخۆیی نەبووە.
ناوبراو وتی: 9 مانگە کە ئیسرائیل لە قووڵایی قەیرانێکی ناوخۆییدایە کە کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ئابوری و ئاسایش هەبووە.
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی دانوستانی نێوان حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆنی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بە بێ ئەنجام ناو برد.
تا ئێستا چەندین گەڕی دانوستانەکانی نێوان هاوپەیمانی دەسەڵاتداری ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ و بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی یائیر لاپید بەڕێوەچووە کە هیچ کێشە و قەیرانێکی ناوخۆیی ئەو ڕژێمەی چارەسەر نەکردووە./.