بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی بەڕێوەبردنی مەزارە پیرۆزەکان لە کەربەلا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی ئەمساڵ بۆ ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کردووە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بە پێی ئەو ئامارەش، ژمارەی زیارەتکارانی ئەمساڵ 22 ملیۆن و 19 هەزار و 146 کەس لە وڵاتە جیاجیاکانەوە بووە.
ساڵی ڕابردوو ئەم ئامارە 21 ملیۆن کەس بووە و پێشبینی کراوە کە بۆ 10 ساڵی داهاتوو ژمارەی زیارەتکاران بگاتە 40 ملیۆن کەس./.