بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندبوو کە کەرکوک شاری تورکمانەکانە.
قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕێگا نادەن هیچ وڵاتێک دەستێوەردان لە کاروباری کەرکوکدا بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کەرکوک شارێکی عێراقییە و تورکمانەکانیش عێراقین و هیچ وڵاتێک مافی دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا نییە./.