بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 6 ی ئەیلولی 2023 لە پەیامێکدا بۆ هێزە ئەمنییەکان، ئیدارەی مەزارە پیرۆزەکان و خەڵکانی میواندۆست، سەرکەوتنی پرۆژەی زیارەتی ئەربەعینی ئەمساڵی ڕاگەیاند.
سودانی ڕایگەیاند: لە کەربەلای پیرۆز و شوێنی بەخشین، سەربەزی و یەکگرتوویی، سڵاو دەنێرم بۆ هێزە ئەمنییەکان، وەزارەتەکان، پارێزگاکان، ئیدارەی مەزارە پیرۆزەکان و ئەو خەڵکانەی خۆبەخشانە پێشوازییان لە زیارەتکاران کردووە، ئەوان نموونەیەکی کەم وێنەی بەخشینیان لە عێراقدا خوڵقاندووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: شاری ئیمام حوسێن (ع) پێشوازی و میوانداریی لە ملیۆنان زیارەتکاری ناوخۆیی و بیانی کردووە. خودای گەورە عێراق و عێراقییەکان بپارێزێت و داوا لە خودای گەورە و بەخشندە دەکەم ئاسایش و ئارامی بە ئێمە ببەخشێت./.