بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە لێدوانێکدا بۆ ئەو پەیامنێر و دەزگا ڕاگەیاندنانەی کە بۆ ڕووماڵکردنی ڕێپێوانی ئەمساڵی ئەربەعین سەردانی عێراقیان کردووە، وتی: زیارەتی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) پەیامێکی مرۆڤدۆستانەیە بەرامبەر بە هەموو جیهان کە تێیدا دادپەروەری، یەکسانی، نەبوونی زوڵم و قبووڵنەکردنی زوڵم، بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری و هەروەها پەیامی بەخشین، گیانفیدایی و لێبوردەیی کە مرۆڤەکان گەورەتر دەکات، بوونی هەیە.
ناوبراو وتی: بێدەنگییەکی میدیایی لە ڕووماڵکردنی ئەم ڕووداوە گەورە و کەم وێنەیەدا دەبینرێت، هەرچەندە کە بەشداری دەیان ملیۆنیی تێپەڕاندووە و کەربەلا بووەتە شارێکی جیهانی کە زیاتر هە هەشتا نەتەوە لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە لە خۆ دەگرێت.
حەکیم وتی: بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لەم گەرمایەدا و لە ڕێگا جیاجیاکاندا و بەشداری ملیۆنان زیارەتکار، بەڵگەیە لە سەر باشتربوونی دۆخی ئەمنی و سەقامگیری لە عێراق.
وتیشی کە تەنانەت ئەو وڵاتانەی دۆخی ئەمنییان بەراورد بە عێراق باشترە، توانای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی گەورەی وەهایان نییە./.