بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی : ئایدین لیک ” ی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ” ڕۆستەم عەمرۆف ” وەزیری نوێی بەرگری ئۆکراینا وەک جێبەجێکاری پلان و پرۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چالاکی دەکات.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە عەمرۆف سیاسەتمەدارێکە کە وتەبێژ و جێبەجێکاری ئەوەیە کە ئەمریکا بۆی دادەڕێژێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە عەمرۆف بەشێک لەو بودجەیە لە وڵاتانی بیانی وەریدەگرێت بۆ ئامانجە کەسییەکانی خۆی بەکاری دێنێت.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ئەلکسی ڕزنیکۆف وەزیری بەرگری وڵاتەکەیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و ڕۆستەم عەمرۆفی لە جێی ناوبراو دەستنیشان کردووە./.