بە گوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانی بەرتانیایی بریتیش پترۆلیۆم لە ڕاپۆرتی “پێداچوونەوەی کۆئەژماری ئێنرجی جیهانی 2022” ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لەگەڵ تراوی غازی تا کۆتاییەکانی ساڵی 2022، لە هەر ڕۆژدا بۆ 3.822 ملیۆن بەرمیل بەرز بووەتەوە.
بە پێی هەمان ڕاپۆرت، بەرهەمهێنانی نەوت و تراوی غازی ئێران لە ساڵی 2022دا بەراوەرد بە ساڵی پێش لەوە، لە هەر ڕۆژدا 169 بەرمیل یان 4.6 لەسەد بەرز بووەتەوە. بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی 2021دا هەر ڕۆژ تا 3.653 ملیۆن بەرمیل بەراورد کرابوو.
بە پێی بەراوەردەکانی بریتیش پێترۆلیۆم ، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی 2021 دا بەراوەرد بە ساڵی 2022یش نزیکەی 17.5لەسەد ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ئێران لە ساڵەکانی 2021دا وەکوو هەفتەمین بەرهەمهێنەری گەورەی نەوتی جیهان دەهاتە ئەژمار کە لە ساڵی 2022دا بۆ سەر پلەی هەشتم دابەزی.
ئەمریکا بە هۆی بەرهەمهێنەری 17.770 ملیۆن بەرمیل لە هەر ژۆژدا، وەکوو یەکەم بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان دێتە ئەژمار.
وڵاتی عەرەبستان بە 12.136 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ و ڕووسیا بە 11.202 ملیۆن بەرمیل لە هەر ڕۆژدا، وەکوو دووهەمین و سێهەمین بەرهەمهێنەری گەورەی جیهان دێنە ئەژمار.
شەریگەی بریتیش پێترۆلیۆم یەکێک لە گەورەترین شەریگەکانی دۆزینەوە و درهێنانی نەوتی جیهانە کە لەم دوایانەدا حەوتاودوویەمین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە “پێداچوونەوەی کۆئەژماری ئێنرجی جیهانی 2023″ی دەرکردووە.