ئیبراهیمی ڕەئیسی لەو دیدارەدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ڕەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی پەرەسەندن و هەروەها پتەو کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لە ئێران و عەرەبستان وەکوو دوو وڵاتی زۆر کاریگەر لەسەر ناوچەکە و لەسەر جیهانی ئیسلامیش نێوی بردووە و خوازیاری بەهرەهەڵگری لە هەموو جۆرە تواناییەکان بووە، بە مەبەستی پەرە و گەشە سەندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز.
سەروکۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هاوکاری ئێران و عەرەبستان و هەروەها زیادبوونەوەی هاوکاری هەموو وڵاتەکانی ناوچەکە بە شێوازی دوولایەنە و چەن لایەنە و لە بواری بابەتەکانی جیهانی ئیسلام و لە دوو ئاستی دەوڵەتی و کۆمەڵگایدا دەبێتە هۆی بڵیندی و پێشکەوتوویی وڵاتەکانی ناوچەکە و هەروەها شوێنی دەستێوەردانی وڵاتانی بیانوو دادەخات.