بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاروانسەرای شاعەباسی دێنمەکی سمنان لە سەردەمی سەفەوییەکان درووست کراوە و سەرجەم تایبەتمەندی و وردەکارییەکانی بیناسازیی سەردەمی سەفەوییەکان لەم بینایەدا بەدی دەکرێت. کاروانسەراکە لە 130 کیلۆمەتری ڕێگای تاران – مەشهەد و لە نزیک ئەم ڕێگایەدایە.
کاروانسەرای شاعەباسی دێنمەک 26 ژووری بۆ مانەوەی میوانان و گەشتیاران هەیە.
کاروانسەراکە وەک ئاماژە درا، سەرجەم تایبەتمەندی و وردەکارییەکانی بیناسازیی سەردەمی سەفەوییەکانی هەیە، وەک حەوشەی ناوەندی، تەلای شانشین و …. .
حەوشەی گەورە و جوانی ئەم کاروانسەرایە بووەتە شوێنێکی دڵگیر بۆ دانیشتنی خێزانی و دۆستانە. شەوانی بیابانەکانی سمنان لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی مانەوە لە کاروانسەرایە دەبێت کە لای گەشتیارانەوە بۆ بینینی ئەستێرەکانی ئاسمان بایەخێکی زۆری پێدەدرێت.
کاروانسەرای شاعەباسی دێنمەکی سمنان ڕێستورانتی 24 کاتژمێریی هەیە کە بە هەموو جۆرە خواردنێکی ئێرانی پێشوازی لە میوانان و گەشتیاران دەکات.
کاروانسەراکە وەک بینایەکی نیشتمانی بە درێژایی ساڵ پێشوازی لە گەشتیاران و میوانانی ناوخۆیی و بیانی دەکات.
دێنمەک گوندێکی مێژووییە کە بەدەر لە کاروانسەرای شاعەباسی، چەندین شوێنی مێژوویی و گەشتیاری دیکەی هەیە./.