بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بڕی یەک ملیار دۆلار قەرز لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی ئەمساڵ لە بانکی جیهانی وەردەگرێت.
ئەو پارەیە بڕیارە بدرێتە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، تەندرووستی و ژینگەی تورکیا.
قەرزەکەی بانکی جیهانی 18 ساڵەیە و لە 5 ساڵی دیکەوە دانەوەی قیستەکانی دەست پێدەکات.
بە هۆی بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ڕابردووی تورکیاوە زیاتر لە 57 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و 2 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون./.