بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی هێڵی ئاسنی نێوان شەلەمچە و بەسرە بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق پیشاندەری سەرکەوتنێکی ئابورییە کە لە پێناو گەشەی هەر دوو وڵات بە تایبەت گواستنەوەی زیارەتکاران و گەشتیارانە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی پێکەوەبەستنەوەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە یارمەتیدەری پرۆژەی بەندەری فاو دەبێت./.