بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەمید حوسێنی ڕایگەیاند کە پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە بە پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی بۆ هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق دادەنرێت و دەرفەتێک بۆ بەستنەوەی عێراق بە ڕێگای ئاورێشم لە ڕۆژهەڵات دابین دەکات.
ناوبراو وتی: چاودێرانی سیاسی و ئابوری لەو بڕوایەداین ئەوانەی کە دژی ئەم پرۆژەن، لە دژی بەرژەوەندییەکانی عێراق کار دەکەن و هەوڵ دەدەن وڵات لە بنبەستدا بهێڵنەوە.
حوسێنی وتی کە ئەم پرۆژەیە دەسکەوتێکی گرنگی ئابورییە و یارمەتیدەری گواستنەوەی ئاسانی زیارەتکاران لە ئێران و وڵاتانی دیکە بۆ عێراق دەدات./.