بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سبەی یەک شەممە 3 ی ئەیلولی 2023 بە سەردانێکی فەرمی و بۆ یەکەم جار لە پاش وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە دەگاتە تاران.
ناوبراو لە سەر بانگهێشتی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تاران دەکات و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێرانی هەبێت.
سەردانەکەی فیدان بۆ تاران لە پاش سەردانەکەی بۆ ڕووسیا و عێراقە و دەرفەتێکە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی./.