بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە سعوودیە، جەختی لە سەر پتەوکردنی سیاسەتی دراوسێتی کردەوە و ڕایگەیاند کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز بە پێی دەرفەتە دووقۆڵی و چەندقۆڵییەکان بە گرنگ دادەنرێت.
عەلیڕەزا عەنایەتی وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە سعوودیە دەست بەکار دەبێت. ناوبراو پێشتر جێگری باڵیۆزی ئێران لە سعوودیە، باڵیۆزی ئێران لە کوێت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری بەشی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە بووە./.