بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولحەمید دەبیبە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی لیبیا جارێکی دیکە جەختی لە سەر پاڵپشتی وڵاتەکەی لە پرسی فەڵەستین و خەباتی ئەم گەلە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی لیبیاوە ڕایگەیاند کە دەبیبە دژایەتی خۆی و وڵاتەکەیی بۆ هەر جۆرە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دووپات کردووەتەوە.
نەجلا مەنقوش وەزیری دەرەوەی پێشووی لیبیا بە هۆی ئاشکرابوونی کۆبوونەوەی لە گەڵ ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆما، لە پۆستەکەی لادرا و پاشان بەرەو تورکیا هەڵهات کە دەوترێت ئێستا لە لەندەنە./.