بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی 1 ی ئەیلولی 2023 لە شاری بەیروت لە گەڵ نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆبووە.
ئەمە پێنجەم سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ لوبنان وەک وەزیری دەرەوەی ئێران.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی پێنج شەممە پاش سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری سوریا، گەیشتە بەیروت./.