بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی لە هاوپەیمانی سعوودیە کرد.
ناوبراو وتی کە ئەگەر دۆسیەی مرۆیی یەمەن چارەسەر نەکرێت هێرشەکان لە دژی سعوودیە دەست پێدەکاتەوە.
مەشات وتی کە ئێمە لە شەرێکی بەربڵاوداین کە لە لایەن 19 وڵاتەوە بە ناپاکترین شێواز بەڕێوە دەچێت./.