بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان وتی: کۆبوونەوە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەرێنی بووە و سەبارەت بە دەسدرێژییەکانی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی وتووێژ کرا.
ناوبراو وتی: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکانی ئێران بۆ خۆڕاگریی فەڵەستین کردەوە.
ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس وتی: کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لەم هەلومەرجەی زیاتربوونی هێرشەکانی داگیرکارانی زایۆنیست لە کەرتی خۆرئاوا، گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
حەمدان وتی: دیارترین پەیامی کۆبوونەوەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ئەوەیە کە چالاکییەکانی خۆڕاگری لە لایەن هاوپەیمانەکانەوە پەسەند و ستایش دەکرێت.
وتیشی کە پەیامی دیکەی کۆبوونەوەکە، یەکڕیزی و یەکگرتوویی بەرەی خۆڕاگرییە./.