بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ ئەمڕۆ هەینی وتی کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا بەردەوامە.
ناوبراو وتی: هەوڵەکان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی نەخشەڕێگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا بەردەوامە.
لاوڕۆڤ وتی: ئێمە پێشنیاری گەڕانەوەی هەر دوو وڵاتمان بۆ ئەو ڕێکەوتنە کردووە کە لە ئەگەری ڕەزامەندی دیمەشق، موڵەتی چوونەوە ناو خاکی سوریا بە هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا دەدرێت./.