بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەیروت، ڕۆژی هەینی 1 ی ئەیلولی 2023، لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.
تاوتوێکردنی دوایین دۆخی فەڵەستین و قەیرانە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گرنگترین تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوە بووە و سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەمڕۆ خۆڕاگریی لوبنان و فەڵەستین لە بەهێزترین دۆخی خۆیدایە و ئەگەر زایۆنیستەکان تووشی هەر هەڵەیەکی ستراتیژی بن، ڕوبەڕوی کاردانەوەی پەشێمانکەرەوەی خۆڕاگری دەبنەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەرێنیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ناوچەکە و لوبنان، یاد و بیرەوەرییەکانی شەهیدانی خۆڕاگریی بەرز نرخاند و وتی کە ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە سەقامگیری ئەمنی ناوچەکە و ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیزم و تیرۆریزم لەبیر ناکرێت./.