بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەمادە وتی: تەقینەوەکەی نابلۆس پەیامێکی بەهێز بۆ داگیرکارانی توندڕەو بووە سەبارەت بەوەی کە لە خاکی ئێمەدا پارێزراو نابن و دەبێت خاکی فەڵەستین بە جێ بێڵن.
ناوبراو وتی کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نابێتە هۆی پاشەکشەی خۆڕاگری و بە پێچەوانەوە ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان زیاتریش دەبێت.
وتەبێژی حەماس وتی: ئەگەر دوژمن بیر لە هێرشی سەر گوند و شارەکانی ئێمە و ترساندنی خەڵک بکاتەوە، تەقینەوەکان دەبنە بابەتێکی ئاسایی و خۆڕاگری درێژە بە کارەکانی دەدات./.