بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی نەتەوەیی زانیارییەکانی ژینگەی ئەمریکا (NOAA) لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی؛ زیاتر لە 111 ملیۆن ئەمریکی لە ژێر کاریگەری نائاسایی وشکەساڵیدان و ئەو قەیرانە لە ناوچەکانی باشووری، باکووری و ناوەندی ئەمریکا زۆر بە توندی هەستی پێدەکرێت.
بە پێی هەمان ڕاپۆرت، قەیرانی وشکەساڵی لە ئەمریکا و لە پارێزگاکانی تێگزاس و لوئیزیانا گەیشتووەتە باڵاترین ئاستی خۆی و خەڵکی ئەو ناوچەیانە ڕووبەڕووی کێشەیەی دژوار بوونەتەوە.
ئێستاکە وشکەساڵی ئاسایی تا نائاسایی 27.5 لەسەدی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتۆتە بەر و لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا ئەو ناچەیانەی کە تووشی وشکەساڵی نائاسایی بوون تا 25.9 لەسەد زیادی کردووە.
وشکەساڵی هیچ پەیوەندییەکی بە سنوورەکانەوە نییە
هەر لەسەر ئەم بابەتە، موحەمەد پوور حەمید، کارناسی بواری ئاو لە لێدوانێکدا وتی: وشکەساڵی ڕووداوێکی جیهانیە و هیچ پەیوەندێکی بە سنووری جوگرافیاوە نیە و هەر ئەو جۆرە کە ڕووبەڕووی وڵاتی ئێران بووەتەوە ڕووبەڕووی وڵاتی ئەمریکایش بووتەوە.
وشکەساڵی ڕووداوێکی بەڕبڵاوە کە هەموو نەخشەی جیهانی گرتۆتە بەر
قەیرانی وشکەساڵی لە هەموو جیهان و لەوانە لە وڵاتی ئێراندا دۆخێکی پێک هێناوە کە زۆربەی لە زەیاکان لەوانە زەریای حەزەز و زەریای ورمێ ڕووبەڕووی هەمان دۆخی نالەبار ببنەوە و ئەم کێشەیە زۆربەی لە وڵاتەکانی گردۆتە بەر، بۆ نموونە لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینی چین بە تەواوەتی ویشک بووە، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار زەریاچە لە وڵاتی سریلانکا بە هۆی قەیرانی وشکەساڵی جیهانی، لەناوچوون.