بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “کیم جونگ ئوون” ڕێبەری کوریای باکوور بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەمە لە گرمەی مانۆڕی گەورەی کوریای باشوور و ئەمریکا، پشکنینی لە فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە چەن ڕۆژ پاش، پشکنینی ناوبراو لە یەکەیەکی هێزی دەریایی و تاقیکردنەوەی مووشەکی کرووز ئەنجام بوو، کیم جەختی لەسەر بەهێزکردنی هەموو لایانەی هێزە دەریاییەکانی کوریای باکوور کردووە.
بە پێی نووسینی هەواڵنێری “یونهاپ” ناوبراو لە درێژەی وتەبێژی بۆ مەلەوان و فەرماندەکانی هێزی دەریایی وتی: ” بە هۆی جێبەجێکاری هێرشبەرانەی ئەم دواییانەی نەیاران و مەبەستی شەڕخوازانە و جووڵەی سەربازییان، گەیشتن بە پەرەسەندنی خێرای هێزی دەریایی و سەرکەفتن لەو بوارەدا وەکوو گرنگترین بابەتە بۆ ئێمە”
کیم وتیشی، زیادبوونەوەی مانۆڕەکان و هاوکاری ئاسایشی نێوان سێئول و تۆکیۆ و واشنتن، ئاوەکانی نزیک بە دوڕگەی کوریای گۆڕاوەتەوە بە ” نائارام و شڵەژاترین شوێن کە مەترسی شەڕی ناوەکی لەسەرە” داخوازیشی لە هێزی دەریایی کوریای باکوور کردووە کە خۆیان بە تەواوی ئامادە و تەیاری شەڕ بکەن.
پێشتریش دەوڵەتی کوریای باکوور وێڕای بایکۆتکردنی مانۆڕە هاوبەشەکانی هەرساڵەی کوریای باشوور و ئەمریکا، هۆشداری دابوو کە ئەو مانۆڕانە ئەگەری دەسپێکی شەڕی پڕمەترسی ناوەکی(ئەتۆمی و هیدرۆژێنی) لە نیوەدوڕگەی کوریادا هەیە.