بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سەردانی ڤێتنام دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڤێتنام خواستی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکان و بوون بە یەکێک لە هاوبەشەکانی ئێمەی هەیە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وادەی سەردانەکەی بۆ ڤێتنام دیاری نەکردووە بەڵام بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گرووپی 20 سەردانی هیندستان بکات.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سەردانی ڤێتنامی کرد، مانگی ڕابردووش وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە هەمان شێوە گەیشتە ڤێتنام.
ڤێتنام لە سەر ئاوەکانی دەریای چینی باشور کێشەی لە گەڵ پەکیندا هەیە./.