بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ سوریا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 31 ی ئابی 2023 گەیشتە لوبنان.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا خێر، چاکە، سەقامگیری، ئاسایش و پێشکەوتنی لوبنانی دەوێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە وتووێژەکانم لە گەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەم خێراتر لە ڕێگەی وتووێژ و لێک تێگەیشتنەوە سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێرن، بە دڵنیاییەوە خەڵکی لوبنان و سەرکردەکانین کە دەبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بڕیار بدەن.
ئەمیر عەبدڵڵاهیان هەروەها داوای لە لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد لە چوارچێوەی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان یارمەتیدەری باشتربوونی دۆخی لوبنان بن./.