بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆتا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتی هێرشیان بۆ ڕۆژهەڵاتی نابلۆس لە کەرتی خۆرئاوا ڕوویدا.
ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دابینکردنی ئاسایشی چوونی شارۆچکەنشینەکان بۆ مەزاری یوسف هێرشیان کردە سەر نابلۆس.
بە هۆی ئەو هێرشەوە شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان گەنجانی فەڵەستینی و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوویدا و هێزەکانی خۆڕاگری لەو کاتەدا ئامێرێکی بەهێزیان لە سەر ڕێگەی ئەو هێزانەدا تەقاندەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە بەو هۆیەوە 4 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار بوون./.