بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیمەشق کە ڕۆژی چوارشەممە 30 ی ئاب بەڕێوەچوو، سەبارەت بە جموجوڵی سەربازیی ئەمریکا وتی: سەبارەت بە جموجوڵی گرووپە تیرۆریستییەکان و هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ ڕێکخستنەوەی تیرۆریستان و بەردەوامی داگیرکاریی سوریا لە لایەن ئەوانەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش، وتووێژ کرا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئاسایشی سوریا و ناوچەکە نیگەرانی هاوبەش و جیدی ئێمەیە و درێژە بە هاوکاری و پاڵپشتی خۆمان لە سەرکردایەتی، سوپا، حکومەت و گەلی سوریا لە پێناو گەیشتن بە ناوچەیەکی سەقامگیر و گەشەسەندوو دەدەین.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ سنورەکانی سوریا لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، سنوری دۆستایەتییە و ئەمریکا دەبێت واز لە ئازاردانی خەڵکی ناوچەکە بێنێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئامۆژگاری هێزەکانی ئەمریکا دەکەین بۆ ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنەوە و هەروەها ئامۆژگاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەکەین ناوچەکە بۆ خاوەنەکانی بە جێ بێڵن. هیچ لایەنێک ناتوانێت ڕێگا مێژووییەکان دابخات./.