بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵەی فەڵەستینی ڕۆژی چوارشەممە 30 ی ئابی 2023 بە ناوی عەبدولقادر زەقدەح لە کەمپی تولکەرم لە باکوری ڕۆژئاوای کەرتی خۆرئاوا لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینەوە شەهید کرا و ئەمەش کاردانەوەی توندی گرووپەکانی خۆڕاگریی لێکەوتەوە.
بە هۆی ئەم ڕووداوەوە، گرووپەکانی خۆڕاگری بە یەکپارچە هەڕەشەی ئەوەیان لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کردووە کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی تاوانی وەها، بە شێوازی چەکداری وەڵام دەدەنەوە.
گرووپەکانی خۆڕاگری هەروەها داوایان لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کردووە کە هاوکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕابگرێت و نەبێتە ئامرازی دەستی ئەو ڕژێمە./.