بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ی ئابی 2023 وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی لوبنان بکات.
موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروت ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ لوبنان پیشاندەری پاڵپشتی تارانە لە ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گەڵ بەرپرسان و سەرکردەکانی لوبنان کۆدەبێتەوە.
بە پێی هەندێک سەرچاوە، بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لە لوبنانەوە سەردانی سوریاش بکات./.