بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند کە عێراق پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە لە بەرامبەر ئێران سەبارەت بە ڕێگری لە دزەکردنی چەکدارەکان، ڕادەستکردنی داواکراوەکان، داماڵینی چەک و کۆتایی هێنان بە کەمپی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنورەکان بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: گرنگترین بنەمای سیاسەتی دەرەوە ئەوەیە کە عێراق نابێت لایەنێک بێت بۆ زیانگەیاندن بە وڵاتانی دراوسێی خۆی و دەسەڵات و سەروەری عێراقیش پێویستی بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکانە بۆ پاراستنی سنورەکانی لە بەرامبەر هەر دەسدرێژییەک.
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەم هۆیەوە بەغدا ڕێکەوتنێکی لە گەڵ ئێران واژۆ کردووە و پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەشدا بووە./.