بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاجی موسا وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕۆژی سێ شەممە دەستخۆشیی لە وتارەکەی شەوی دووشەممەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کرد سەبارەت بە دڵنیایی وەڵامدانەوەی هەر تاوانێکی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: ئێمە چاوەڕوانی ئەم هەڵوێستەمان لە سەید حەسەن نەسروڵڵا و حزبوڵڵای لوبنان دەکرد، بزوتنەوەیەک کە بە هەموو هێزێکەوە پابەندی مافی فەڵەستینییەکانە و بەرگری لە مافی گەلان دەکات.
وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: بەئامانجگرتنی هەر یەک لە فەرماندەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ڕوبەڕوی وەڵامێکی خێرا، ڕاستەوخۆ و توند دەبێتەوە و هەڕەشەکانی دوژمن بۆ تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری، ئیرادەی ئەوان بەهێزتر دەکات.
حاجی موسا وتی کە شەهیدبوون گەورەترین خولیای فەرماندەکانی خۆڕاگرییە، ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبونەوەی خۆڕاگری لە غەززە شکستی هێنا و لە کەرتی خۆرئاواش هێزەکانی خۆڕاگری بوونیان زیاتر و کاریگەتر بووە./.