بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە کە نەخۆشیی شەکرە هۆکاری مردنی یەک ملیۆن و 500 هەزار حاڵەت بووە لە ساڵی 2019 و هەروەها بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بە ڕادەی لە سەدا 5 لە ماوەی ساڵانی 2000 تا 2016.
ئاگاداربوون لە نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە بە پێویست دادەنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت.
لە گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشیی شەکرە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەدرێت:
تێکچوونی بینین.
هەستکردن بە برسییەتی بەردەوام.
تینوێتی بەردەوام.
سترێسبوون.
لەدەستدانی کێش.
میزکردنی زۆر.
تەڵخبوونی توانای بینین./.