بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زاناکان پاش چەندین توێژینەوە ئەوەیان سەلماندووە کە جوینی بنێشت کاریگەری هەیە لە سەر باشبوونی ڕەوشی تەندرووسی دەرون و جەستەی مرۆڤ.
سوودەکانی جوینی بنێشت بریتین لە:
1 – ددان دەپارێزێت لە کلۆربوون، لە بەر ئەوەی کە مادەی ئەکسیلتولی تێدایە کە ڕێگا لە دروستبوونی بەکتریا دەگرێت لەو شوێنانەدا.
2 – یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات بە تایبەت ئەو کەسانەی کە برینیان لە گەدەیاندا هەیە.
3 – کرداری ڕۆیشتنی خوێن بەرەو دەماخ چالاک دەکاتەوە، ئەوەش وا دەکات مرۆڤ باشتر بیر بکاتەوە و وریاتر بێت.
4 – بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن جوینی بنێشت کاریگەری هەیە لە ئاسانکردنی ئەو کردارە، لە بەر ئەوەی کە دەم سەرقاڵ دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر و وادەکات کەمتر ئارەزوی جگەرەکێشان بکرێت.
5 – یارمەتی باشتربوونی باری دەروونی مرۆڤ دەدات بە جۆرێک بیرکردنەوە و دودڵی بە ڕێژەی لە سەدا 17 کەمتر دەکاتەوە و دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل خاو دەکاتەوە کە هۆرمۆنی بەرپرسیارە لە دروستبوونی حاڵەتی دوودڵی و نائارامی دەروونی لە مرۆڤدا.
6 – ماسولکەکانی ڕوخسار و چەناگە بەهێز دەکات.
7 – بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانی سنگ و کۆکە.
8 – نەخۆشییەکانی گەدە چارەسەر دەکات.
9 – جگەر چالاک دەکاتەوە.
10 – یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێش و سووتاندنی چینەکانی چەوری.
11 – حەزی خواردن کەمدەکاتەوە و هەستکرن بە تێری زیاتر دەکات.
زیانەکانی زۆر خواردنی:
1 – زۆر جوینی بنێشت ڕۆژانە کاریگەری دەبێت لە گرژبوونی ماسولکەکانی چەناگە، گازگرتن لە زمان لە کاتی خەوتندا و ددان دەڕزێت و میناکەی تێکدەچێت کە ئەوەش وا دەکات هەستیاری درووست ببێت لە کاتی بەرکەوتنی بە خواردنەوەیەکی زۆر سارد یان زۆر گەرم و ئازار درووست دەکات لە مل و سەردا.
2 – قوتدانی بنێشت کاریگەری دەبێت لە گرتنی شوێنی هەرسکردن لە گەدە یان بە گشتی لە شوێنێکی کۆئەندامی هەرسدا./.