بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجلا مەنقوش وەزیری دەرەوەی لیبیا پاش ئەوەی کە ڕایگەیاند لە سەر داوای سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کۆبووەتەوە، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
عەبدولحەمید ئەلدەبیبە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی لیبیا بە هۆی کاردانەوە و گوشارە ناوخۆییەکانەوە نەجلا مەنقوش وەزیری دەرەوەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
چەندین سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە مەنقوش بۆ ڕێگری لە دەستگیرکردن یان کوشتنی بۆ تورکیا هەڵهاتووە./.