بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە هەستکردن بە سڕبوونی دەست و قاچەکان بەر لە هەموو شتێک ڕەنگە پەیوەندی بە بوونی کێشە لە بڕبڕەی پشتەوە بێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر دەستەکان سڕ بوون، پێویستە کەسەکە بە دوای سەرچاوەی گرفتەکەی لە بڕبڕەی پشت و بە تایبەت بەشی سەرەوەیدا بگەڕێت، ئەگەریش قاچەکان سڕ بوون، ڕەنگە گرفت کە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشتدا بێت، زۆرینەی ئەو حاڵەتانە ئاماژەن بۆ ئەگەری خزان یان فشاری سەر بڕبڕەکان.
شارەزایانی بواری پزیشکی ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە هۆکارێکی دیکەی باو بۆ سڕبوونی دەستەکان، جۆرە نەخۆشییەکە کە تێیدا پاڵەپەستۆی دەمارەکان لە ئاستی جومگەکانی مەچەکدا ڕوو دەدات.
سەرەڕای ئەو هۆکارانە کە باس کرا، پسپۆڕان هۆکاری دیکەیان دەستنیشان کردووە، وەک نەخۆشیی شەکرە، زۆر خواردنەوەی کحول یان خواردنی هەندێک جۆری دەرمان./.