جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

ئەربەعین گەورەترین گردبوونەوەی کۆمەڵگای مرۆییە

جام کوردی – وەزیری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بە گەورەترین گردبوونەوەی کۆمەڵگای مرۆیی دادەنرێت، دەیان ملیۆن مرۆڤی عاشق دەبینرێت کە لە تێڕوانینی شارستانیی ئێمەدا بەرەو مەزاری پیرۆزی ئیمام حوسێن (ع) دەڕۆن، ڕێگاکانی ڕێپێوانی ئەربەعین تەنیا بە عێراقەوە سنوردار نییە بەڵکوو سەدان هەزار زیارەتکار لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە دێن و دەگەنە عێراق و پەیوەندی بە ڕێگای ئەربەعینەوە دەکەن.

ئاب 28, 2023
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مەهدی ئیسماعیلی وەزیری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی تایبەت لە گەڵ کەناڵی العالم ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەم بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، پلانە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان بە تێڕوانینێکی نوێ و بە ئامانجی پتەوبوونی هەرچی زیاتری گەشەی کۆمەڵایەتی جێبەجێ کراون.

ئاژاوەگێڕییەکان بۆ داخستنی کەشی ڕۆشنبیری و هونەریی ئێران بوو

ناوبراو وتی: ئەو ئاژاوەگێڕییەی ساڵی ڕابردوو کە لە ئێران بینرا و ماوەیەک بەردەوام بوو، ئامانجە سەرەکییەکەی ئەوە بوو کە کەشی ڕۆشنبیری و هونەریی وڵات دابخات. زۆربەی بەرنامەکان لە مانگەکانی موحەڕەم و سەفەر بە پێی تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو مانگە دەبن و بەرنامەی زۆر باشمان ئامادە کردبوو، لە ئێران بواری ڕۆشنبیری و هونەری لایەنگری زۆرە و ئاژاوەگێڕییەکان هەوڵی داخستنی ئەم بەشەیان دەدا.

بەشێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان کەوتنە داوی دوژمنانەوە

وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران وتی: بەشێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان و ئەکتەرەکان لەو کەشەدا کەوتنە داوی دوژمنانەوە و پەیوەندییان بەو کەشە سەپێندراوەوە کرد بەڵام بە یارمەتی خودای گەورە فێستیڤاڵی فەجر کە بەهاری کەلتور و هونەری ئێرانە بە باشترین شێواز بەڕێوەچوو. هەروەها پێشوازییەکی زۆر باش لە فێستیڤاڵی مۆسیقا، فێستیڤاڵی شانۆ، فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و بەشی نێودەوڵەتی کرا.

ئیسماعیلی وتی: نەورۆزی ئەمساڵ و سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە چالاکییە مۆسیقاییەکاندا بەشدارییان کرد. بەهارێکی زۆر باشمان لە بواری کەلتور و هونەردا هەبوو. لە پێشانگای قورئان لە تاران نزیکەی 4 ملیۆن کەس بەشدارییان کرد. نزیکەی 7 ملیۆن کەسیش پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تارانیان بەسەرکردەوە. دوایین فیلمیش کە لە سینەما فرۆشی هەبووە، بەراورد بە پڕ فرۆشترین فیلمی مێژووی ئێران زیاتر لە شەش هێندە بووە.

ساڵانە 110 هەزار موڵەتی چاپی کتێب دەدرێت

محەممەد مەهدی ئیسماعیلی بە ئاماژە بەوەی کە لە بواری ڕۆشنبیری و هونەریدا حەز و خواستەکان جیاوازن، وتی: ساڵانە 110 هەزار موڵەتی چاپکردنی کتێب دەدەین. بەشێک لەو کتێبانەش پەیوەندییان بەو کەسانەوە هەیە کە ڕەخنە لە بەرنامەکانی حکومەت و کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرن. ئێمە ئازادی ڕادەربڕینمان هەیە مەگەر ئەو حاڵەتانەی کە لە دژی ئاسایشی نیشتمانی بێت. سەرجەم کەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانیش لە چالاکییەکانی ئێمەدا بەشدارییان هەیە.

چالاکی 14 هەزار میدیای فەرمی لە ئێران

ناوبراو سەبارەت بە میدیاکان و پەیامنێران وتی: بواری هەواڵ و پەیامنێران و میدیاکان لە ئێران زۆر جۆربەجۆرە. وەزارەتی ڕۆشنبیری بەرپرسی کاروباری میدیاکانە. 14 هەزار میدیا موڵەتیان لە ئێمە هەیە. ژمارەی ئەو پەیامنێرانەی کە لە ماوەی کابینەی سێزدەیەم بیمە کراونەتەوە بەراورد بە ڕابردوو لە سەدا سەد زیادیان کردووە. پەیامنێرانی ئێمە بە تێڕوانینی جیاجیاوە لە ڕۆژنامەکان، ئاژانسەکانی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکییان هەیە. لە ئاژاوەگێڕییەکاندا دوژمنان هەوڵی ئەوەیان دەدات کە ڕواڵەتێکی تێکچووی ئێران پیشان بدەن بەڵام ژمارەیەک لە پەیامنێرانی ئەورووپی بانگهێشتی ئێران کران و ئەوان بازاڕ و یاریگاکانی ئێرانیان بەسەرکردەوە و ئەوەیان بۆ ڕوون بوویەوە کە دۆخی ڕاستەقینەی ئێران ئەمەیە نەک ئەوەی کە میدیاکانی دوژمن باسی دەکەن.

بوونی پەیامنێرانی بیانی زیاتر دەکەین

وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران وتی کە پشتیوانی مادی لە میدیاکان دەکەین، هەروەها بواری ڕاهێنانیش لەبیر نەکراوە. لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەستەیەکی چاودێری هەیە و وا نییە کە تەنیا بۆچوونی خۆمان لە سەر میدیاکان بسەلمێنین، پەیوەندی زۆر باشمان لە گەڵ میدیاکاندا هەیە و بوونی پەیامنێرانی بیانی زیاتر دەکەین.

هیچ کەسێک لە ئێران بۆ چالاکی ڕۆژنامەوانی لە گرتووخانەدا نییە

ئیسماعیلی وتی: بە هیچ شێوازێک هیچ کەسێک لە ئێران بە هۆی چالاکی ڕۆژنامەوانییەوە لە گرتووخانەدا نییە. دوو پەیامنێر هەیە کە تۆمەتی دیکەیان لە سەرە و پرۆسەی دادگاییکردنیان لە جێبەجێکردندایە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە سەریان نەدراوە. لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە سەر کاری پیشەیی دۆسیە بۆ هیچ پەیامنێرێک نەکراوەتەوە.

هیچ ئاژانس و ڕۆژنامەیەک دانەخراوە

وتیشی: لەم ماوەیەدا کە لە هەر شوێنێکی وڵات ڕووداێک دەبینرێت چالاکییە میدیاییەکان سنوردار نەکراون. هیچ ڕۆژنامە و میدیا و ئاژانسێکی هەواڵ دانەخراوە یان چالاکییەکانی ڕانەگیراوە و هیچ پەیامنێرێک بە هۆی کار و پیشەی خۆیەوە دەستگیر نەکراوە و لە گرتووخانەدا نییە.

ڕۆژئاوا نەک تەنیا لە گەڵ ئێران، بەڵکوو دژی ئائینە

ئیسماعیلی سەبارەت بە پڕوپاگەندەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ئێرانیش وتی: کێشەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە گەڵ ئێمە تەنیا ئێران نییە، نزیکەی 200 ساڵە ئێمە و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر شێوازی ژیان کێشە و ناکۆکیمان هەیە، کاتێک دانیشتووانی وڵایانی ڕۆژئاوا سەردانی هەر وڵاتێکی ئیسلامییان کردووە پلانی یەکەمیان ئەوە بووە کە شێوازی ژیانی ئەوان بگۆڕن، بۆ نموونە لە بواری سەرپۆشی ژنان، ئەمە بە بنەمایەکی گرنگ و ڕەسەن لە کۆمەڵگای ئێرانی – ئیسلامی دادەنرێت. تەنانەت پێش سەردەمی ئیسلام لە ئێرانیش سەرپۆش هەبووە و لە بەڵگە و شوێنەوارەکاندا ئەمە ڕوون بووەتەوە، ئیسلام هاتووە و شێوازێکی نوێی هێناوەتە پێشەوە. وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی تێڕوانینی ئائینین.

پرۆژەی سیاسی ڕۆژئاوا لە دژی شووناسی نیشتمانیی ئێرانییەکان

محەممەد مەهدی ئیسماعیلی وتی: لەو کۆمەڵگایەی کە بنەماکانی ئائینی ئیسلام لە بواری ژنان ڕەچاو نەکراوە، ڕێژەی خوێندەواری لە نێو ژنانی ئێرانیدا لە خوارەوەی لە سەدا 10 بووە بەڵام ئەمڕۆ لە سەدا 60 ی دەرچووانی زانکۆکانی ئێمە لە ژنانن، ژنانی ئێرانی بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی کەلتوری ئیسلامی و ئێرانی لە زۆربەی وەزارەتەکان و دەزگا و دامەزراوەکان چالاکی دەکەن و ئەمڕۆ سەرپۆش و حیجاب بووەتە هێمای شووناسی ئێرانی – ئیسلامی ژنان. وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ئەم شووناسە لە ئێمە وەربگرن بەڵام ئەم کێشەیە لە کۆمەڵگای ئێراندا چارەسەر بووە. لە ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵی ڕابردوو خەڵکانێکی زۆر دژی ئەم پیلانگێڕییە لە شارە گەورەکان وەستانەوە.

ئیسماعیلی وتی: لە ڕاپرسییەکاندا ئاشکرا بووە کە زۆربەی ژنانی ئێرانی بە ئیرادە و حەزی خۆیان سەرپۆش و حیجاب بەکار دێنن و ئەمەش بە پێچەوانەی تێڕوانینی وڵاتانی ڕۆژئاوایە، ڕەنگە لای وڵاتانی ڕۆژئاوا شتی وا باو بێت بەڵام کۆمەڵگای ئێرانی – ئیسلامی ڕێز و پێگەی بە ژن بەخشیوە و کەلتوری بێگانە قبووڵ ناکات.

ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژئاوا و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی 2 ملیار موسڵمان

ناوبراو بە ئاماژە بە بێڕێزی و سووکایەتی بەردەوام بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان بە تایبەت قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەورووپی، وتی: بابەتێک کە ئێستا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوو دەدات، سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕینە، جۆرێک خوێندنەوە بۆ ئەم ئازادییە دەکرێت کە موڵەتی ئەوە دەدات سووکایەتی بە کتێبی ئاسمانی و پیرۆزی 2 ملیار موسڵمان بکرێت. قورئان بۆ ئێمەی موسڵمان تەواوی ژیانمانە. ئێمە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوبەڕوی ئەم پیلانگێڕییە بووینەتەوە، باڵیۆزی ئەو وڵاتەمان بانگهێشت و دەرکردووە کە سووکایەتی بە قورئان کردووە و موڵەتی گەڕانەوەمان نەداوە، خەڵکی ئێرانیش بە دەیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی ئەو کردەوە و پیلانگێڕییەی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبووە.

پرۆژەی ئێران بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ڕۆشنبیری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی

وەزیری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرۆژە و پلانە هاوبەشەکان لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی، وتی: پلان و پرۆژەی جۆربەجۆرمان دەستپێکردووە، ساڵی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی خۆڕاگری لە لوبنان بەڕێوە دەبەین. ساڵی ڕابردوو لە بەغدا بەڕێوەچوو و لە گەڵ زۆربەی وەزیرانی وڵاتانی بەشدار لە بەرەی خۆڕاگری و وڵاتانی دراوسێ ڕێکەوتن و لێک تێگەیشتنی زۆر باشمان لە هاوکارییە دووقۆڵییەکاندا هەیە، هەفتەی هاوبەشی کەلتوری لە گەڵ وڵاتانی عێراق، قەتەر، لوبنان، سوریا، پاکستان، تورکیا و هەروەها لە وڵاتانی ئەفریقیش وەک مۆریتانی، لیبیا، نەیجەر و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست وەک تاجیکستان، ئازەربایجان و ئۆزبەکستان بەڕێوە بردووە و هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ڕۆشنبیری گەورە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی دەدەین.

ئەربەعین گەورەترین گردبوونەوەی کۆمەڵگای مرۆییە

وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران سەبارەت بە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) وتی: ئەربەعین گەورەترین گردبوونەوەی کۆمەڵگای مرۆییە، دەیان ملیۆن مرۆڤی عاشق دەبینرێت کە لە تێڕوانینی شارستانیی ئێمەدا بەرەو مەزاری پیرۆزی ئیمام حوسێن (ع) دەڕۆن، ڕێگاکانی ڕێپێوانی ئەربەعین تەنیا بە عێراقەوە سنوردار نییە بەڵکوو سەدان هەزار زیارەتکار لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە دێن و دەگەنە عێراق و پەیوەندی بە ڕێگای ئەربەعینەوە دەکەن. ئەربەعین ڕێگایەکی چەند هەزار کیلۆمەترییە و تەنیا تایبەت بە ڕێپێوانی 80 کیلۆمەتریی نەجەف تا کەربەلا نییە.

محەممەد مەهدی ئیسماعیلی لە کۆتاییدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران 45 ساڵە ڕوبەڕوی شەڕێکی ڕۆشنبیری بووەتەوە و ئەمڕۆ لە بەهێزترین پێگەی خۆیدایە. ئێمە ئاڵوگۆڕی کەلتوریمان لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی وەک ستراتیژێک پەیرەو کردووە و لە ناوخۆی وڵاتیش بە یەکڕیزی زیاتری پێکهاتەکان و بە فەرمی ناسینی جۆربەجۆرییەکان، پێکهاتەکان و مەزهەبەکان، ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەوپەڕی باشیدایە./.

Previous Post

ئایا سڕبوونی دەست و قاچەکان مەترسیدارە؟

Next Post

ئەمریکا دەستی لە گەڵ تیرۆریستانی داعش تێکەڵ کردووە

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
ئەمریکا دەستی لە گەڵ تیرۆریستانی داعش تێکەڵ کردووە

ئەمریکا دەستی لە گەڵ تیرۆریستانی داعش تێکەڵ کردووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020