بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختی لە سەر بەردەوامی ڕێگای خۆڕاگری کردەوە.
ناوبراو وتی کە تیرۆری سەرکردەکانی فەڵەستین هیچ کات ڕێگای خۆڕاگری ڕاناگرێت کە بێگومان بەرەو مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بۆ ئازادی و گەڕانەوەی ئاوارەکان هەنگاو دەنێت.
تارق سەلما وتی: بەردەوامی و بەهێزبوونی خۆڕاگری بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەر شکستی سیاسەتی تیرۆر و هەڕەشەی تاوانبارانی زایۆنیست لە دژی سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی و خۆڕاگریی فەڵەستین و هیچ کات ئیرادەی ئەوان لاواز ناکات و ئەمەش پیشان دەدات کە شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوام دەبێت./.