بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەم پێشانگای توانای وەبەرهێنان و هەناردەی ڕۆژئاوای ئێران لە ڕۆژانی 7 تا 10 ی خەرمانانی 1402 ی کۆچی هەتاوی (29 ی ئاب تا 1 ی ئەیلولی 2023) بە ئامانجی پیشاندانی توانای وەبەرهێنەران و پیشەسازییەکانی کرماشان و پارێزگاکانی دیکە و ناساندنیان بە بازاڕی عێراق بەڕێوە بچێت.
یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە گرنگیدانە بە فەرموودەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا جەختیان لە سەر بارزگانی دەرەکی، هەناردەی نانەوتی و دیپلۆماسی ئابوری کردووەتەوە.
پێشانگاکە لە ڕووبەرێکی 2000 مەتری چوارگۆشەیی بە بەشداری 40 یەکەی وەبەرهێنەر بەڕێوە دەچێت./.